زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە سروە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتی، پاش ئەوەی لەمانگی ( ٢ ) ئەمساڵ لافاوێکی زوور ناوچەی گەرمیانی گرتەوە بەندە لە کاتی لافاوەکە ئامادەبووم لەناوچە جیاوازەکانی گەرمیان و بەتایبەتی ناحیەی ڕزگاری بۆمان دەرکەوت کە هاوڵاتیەکی زوور زەرەرو زیانی بەرکەوت بەهۆی لافاوەکەوە .
وتیشی، بۆ ئەو مەبەستە لەمانگی ( ٣ ) نوسراوی فەرمیمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران کرد .خۆشبەختانە لە ئێستادا لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە بەبڕیاری دیوانی ژمارە ( ٣٠ ) تایبەت بەقەرەبوکردنەوەی سەرجەم ناوچە زیانلێکەوتوەکانی عێراق.بەنوسراومان ژمارە ( ٤٠١ ) لەبەرواری ( ٢٧/٢/٢٠٢٤ ) داوامانکردوە ناوچەی گەرمیانیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق قەربوبکرێتەوە.
ڕونیشیکردەوە، بەمەبەستی بەدواداچونمان بۆ ڕێکارەکانی قەرەبوکردنەوە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقمان کرد کە لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ قەرەبوو کردنەوە کە بەڕێز لیوا ( حسین ) سەرپەرشتیاری لیژنەکەیە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێزیمان کرد .پشتیوان بەخودا کاری لیژنەکە بەرو کۆتایی دەروات و سەرجەم زیانەکانی لافاوەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە خەمڵاندنی بۆ کراوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێن بەمەبەستی قەرەبوکردنەوە .
کامەران کەریم